شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین بەڕێوەیە و ئەگەری ڕوودانی لافاو هەیە

دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینیدەكات هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بڵاوكردەوە و دەڵێت، سەرەتای شەپۆلەكە شەوی شەممە یەكی كانوونی دووەمی 2022 دەبێت و لە گشت ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت.

ڕایگەیاندووە، بەشی دووەمی شەپۆلەكە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سەرهەڵدەدات و لێزمەباران و تەرزە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەفردەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو دێتەئاراوە.

بەپێی پێشبینییەكانی دەستەكە، هەفتەی داهاتوو لە ناوچەكانی باشووری عێراق بارانی پچڕپچڕ دەبارێت.

بابەتی پێشتر

پشووی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیك درێژكرایەوە

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی پێشووی ئەمریكا: دادگاییكردنی سەدام نمونەیی نەبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ژینگە-یە

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی 5ی حوزەیران-ی وەک رۆژی جیهانیی ژینگە دەستنیشانکردووە. ئامانج لە دەستنیشانکردنی ئەم رۆژە بەرەوپێشبردنی هۆشیارییە…
Total
0
Share