ئەو هاوڵاتییەی وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن بڵاوکردەوە دەستگیرکرا

دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە سنووری قەزای ماوەت وێنەی خۆی لەکاتی راوکردنی ئاژەڵی کێوی بڵاوکردەوە، دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی خۆی لەکاتی راوکردنی ئاژەڵی کێوی بڵاوکردەوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت لێکۆڵینەوە وبەدواداچون دەستیپێکرد.

باس لەوەش دەکات، توانرا ئەو هاوڵاتییە دەستگیربکرێت، و لەئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە هاوڵاتییەکە راگیراوە و رێکاری یاسایی لەدژی گیراوەتەبەر .

May be an image of 1 person

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: بەهۆی مەترسیی ڕووخانیان ئاگادارکراومەتەوە کە دەبێت 5 خوێندنگە دابخەم

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرمایەدارەکان نەبوونایە، دۆخی خوێندنگەکانی سلێمانی زۆر خراپ دەبوو لە ڕووی نۆژەنکردنەوەوە. بەناز…
Total
0
Share