پشووی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیك درێژكرایەوە

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

بەمەبەستی تەواوكردنی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕیاریدا پشووی خوێندكاران درێژبكاتەوە.

لە ئاگادارییەكدا بۆ خوێندكاران، زانكۆكە دەڵێت، ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاریدا کە پشووی خوێندکاران تا ڕۆژی پێنجشەممە 2022/1/6 درێژبکرێتەوە.

بەپێی ئاگادارییەكە پشووەكە (تەنها بۆ خوێندکارانه‌) و دەوام ئاساییدەبێت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران لە کەمپی كۆلێجه‌ تەکنیکییەکان لە سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ، هەروەها لە سەرۆکایەتیی زانکۆ و کۆلێج و پەیمانگاکانی دیکە.

ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیك، هۆكارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ داوای لیژنەی سەرپەرشتیی نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان لە (کەمپی چوارچرا لە سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ) و لیژنەی جێبەجێکار لە ئیدارەی گشتی، لەبەر ئەوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوە بەردەوامن لە چێشتخانە و موشتەمەلات و ژوورەکانی خوێندکاران لەو دوو بەشە ناوخۆییدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: هەر هۆتێلێك ڕێگا بە مانەوەی منداڵانی ئیشكەر و دەرۆزەكەر بدات دادەخرێت

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر هۆتێلێك ڕێگا بە مانەوەی منداڵانی ئیشكەر و دەرۆزەكەر بدات دادەخرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: شۆفێری ماتۆڕسکیلێک بـ.ـریندارە و توانای قسەکردنی نییە، داوا لە کەسوکارەکەی دەکەین سەردانی نەخۆشخانە بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، کەسێک تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و ناتوانێت قسەبکات، داوا لە کەسوکاری دەکات بە هانایەوە…
Total
0
Share