ڕكابەرییەكانی هەفتەی بیستەمی خولی ئینگلتەرا بەردەوامە و ئەمشەو دوو یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن.
كاتژمێر 10:30 خولەك، یانەی چێڵسی لەناو ستامفۆرد بریدج میوانداریی یانەی بڕایتن دەكات.
چێڵسی لە پێنج یاریی ڕابردوودا ئاستی دابەزیوە و دوو یەكسانبوون و شكستێك و دوو بردنەوەی تۆماركردووە.
سەرباری ئەوەش لەپلەی سێیەمی ڕیزبەندیی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت، بەڵام شەش خاڵ دوای مانچستەر سیتی-ی پێشەنگە.
بڕایتن-یش لەپلەی یانزەیەمی ڕیزبەندی دەبینرێت و لە 10 یاریی ڕابردوودا یەك بردنەوەی تۆماركردووە.
لە كاتژمێر 11:15 خولەكی شەویشدا، یانەی مانچستەر سیتی دەبێتە میوانی برینتفۆرد.
مانچستەر سیتی بە 47 خاڵ پێشەنگە و برینتفۆردیش بە 20 خاڵ لە پلەی چواردەیەمدا دەبینرێت.
مان سیتی ئامانجی ئەوەیە بە جیاوازیی شەش خاڵ لە پێش ڕكابەرەكانی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی لەژێر فشاردا بیانهێڵێتەوە.