مباپێ لە زستاندا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ناكات

كیلیان مباپێ، یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان، ڕەتیكردەوە لە ‏گواستنەوەی زستانەدا، پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات.‏

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، مباپێ ڕایگەیاند، “لە پاریس سان جێرمان دڵخۆشم ‏و ئامانجم بەدەستهێنانی هەموو ناسناوەكانی ئەم وەرزەیە بۆ تیپەكەم”.‏

وتیشی، “100% تا كۆتایی وەرز لە پاریس دەمێنمەوە و ئامانجی یەكەمیشم سەركەوتنە ‏بەسەر ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنزلیگدا”.‏

مباپێ پەشیمان نییە لەوەی لەڕابردوودا داوای جێهێشتنی پاریسی كردووە و جەختی ‏كردەوە، ئەوەی ویستوویەتی بێ دوودڵی وتوویەتی.‏

بابەتی پێشتر

كلۆپ: بە یەك شووت دۆڕاین

بابەتی دواتر

ئەمشەو دوو یاریی گرنگی پریمەرلیگ دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share