چێوەی هەماهەنگی داوای كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندان دەكات

دوای دوو مانگ لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، چێوەی هەماهەنگی داوا لە لایەنگرانی دەكات كۆتایی بە خۆپیشاندان بهێنن.

چێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعییەكانی عێراق (جگە لە ڕەوتی سەدر) لەخۆدەگرێت و كەمبوونەوەی ژمارەی دەنگەكانیان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەكەی عێراقدا، یەكدەنگ و یەكهەڵوێستی كردبوون لە پرسێكدا كە ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بوو.

دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەسەندكرد، بەشێك لە لایەنەكانی ناو چێوەی هەماهەنگی ناڕاستەوخۆ دانیان بە ئەنجامەكاندا نا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكیان ئاماژە بۆ درێژەدان بە ناڕەزایی دەكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، هیشام ڕكابی بەرپرسی نووسینگەی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكی چێوەی هەماهەنگی، ‏لە تویتێكدا ڕایگەیاند، چێوەی هەماهەنگی داوا لە خۆپیشاندەران دەكات كۆتایی بە خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایەتی دژی ‏ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بهێنن و مافیان هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەستپێبكەنەوە.

چێوەی هەماهەنگی سوپاسی خۆپیشاندەرانی كرد كە “ڕەوتی ئاشتیيانەی خۆپیشاندانەكانیان ‏پاراست و ئەنجامدانی ساختەكارییان لە هەڵبژاردنەكاندا ئاشكراكرد”، وەك تویتەكەی ڕكابی ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

خەڵاتی كامەران نەجم دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرەتای کۆتاییهاتنی هەژموونی ئێرانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدڕاڵی: وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات

لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانیی دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتووە، وەزارەتی دارایی کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتەووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای…
Total
0
Share