نزیکەی 20 زیارەتکاری ئێرانی لە چلەی ئیمام حسێندا بە شەربەتی پرتەقاڵ ژەهراوی بوون

سەرچاوەیەکی ئەمنییە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، زیارەتکارانی ئێرانی لە چلەی ئیمام حسێندا بەهۆی خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵەوە ژەهراوی بوون.

سەرچاوەکە رایگەیاندووە، 16 زیارەتکاری ئێرانی لە پارێزگای بابل ژەهراوی بوون، دوای ئەنجامدانی زیارەتی چلە لە پارێزگای کەربەلا، لەوێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەرکردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەدواداچوونەکان لەگەڵ ئەو کەسانەی یاوەری ئەو زیارەتکارانە بوون، دەرکەوتووە کە شەربەتی پرتەقاڵیان خواردووەتەوە کە ماوەکەی بەسەرچووە.

بابەتی پێشتر

چین بەکارهێنانی ئایفۆن لە 700 ملیۆن کارمەند قەدەغەدەکات

بابەتی دواتر

ئەو رووناكییە رەنگاوڕەنگەی لەسەر زەوی دەركەوت چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share