سۆمۆ: حكومەتی هەرێم تائێستا هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیاكەمان نەكردووە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیاكەیان نەكردووە.

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ بە میدیای فەرمی عێراقی وتووە، وەزارەتی نەوتی عێراق بانگهێشتی چەند كۆمپانیایەكی كردووە تا وەبەرهێنان لە پێشەسازی نەوتدا بكەن.

ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، كۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوتی سۆمۆ بەشێوەیەكی شەفاف مامەڵە بە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتەوە دەكات، بۆیە سەركەوتنی باشی لە بازاڕەكانی ئاسیا و جیهاندا بەدەستهێناوە.

لەبارەی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمیش بە كۆمپانیاكە، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ جەختی لەوەكردەوە، “تا ئێستا هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی سۆمۆ نەكردووە”.

لەبارەئەوەشی كە ئایا هەرێم پارەی فرۆشتنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕادەستی بەغداد كردووە؟ عەلا یاسری دەڵێت، پێویستە حكومەتی هەرێم پارەی فرۆشتنی 250 هەزار بەرمیل نەوتەكە بەپێی نرخی سۆمۆ ڕادەستی وەزارەتی دارایی بكات بەپێی یاسای بودجە، بەڵام ئەوەیان دەبێت وەزارەتی دارایی وەڵام بداتەوە.

بابەتی پێشتر

یەکێک لە زیندانیانی بادینان بەهۆی مانگرتنەوە لەهۆشخۆی چووە

بابەتی دواتر

زانیاری نوێ له‌باره‌ی كوژرانی زانا ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
4
Share