بەهێزترین پیاوی بەلجیکا گاڵتەی بە کۆرۆنا دەهات تاوەکو کوشتی

سێ جار پاڵەوانی جیهان و پاڵەوانی بەلجیکا بۆ یاریی کیک بۆکسین، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

سێ جار پاڵەوانی جیهان بۆ یاری کیک بۆکسین، فریدریک سینیسترای بەلجیکی یەکێکبوو لەو وەرزشکارانەی دژی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بوون، تەنانەت دژایەتی ئەو پرۆسەیەشی دەکرد کە وڵاتانی جیهان بۆ ڤاکسینکردنی هاوڵاتییانیان گرتوویانەتەبەر.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، سینیسترا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ڤایرۆسەکەی بە “زۆر ئاسان” ناوبردووە و بڕیاریداوە لە ماڵەکەی خۆیدا لەڕێگەی ڕاهێنان و خۆراکەوە خۆی چارەسەربکات، بەڵام تەندروستی تێکچووە و پاش ماوەیەک ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام بەهۆی قورسیی کەیسەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

سینیسترا لە بواری کیک بۆکسیندا چەندین خەڵات و ناسناوی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهان، لە کێشی قورس یاریکردووە و ناسناوە ناوخۆییەکانی بەلجیکای کۆنترۆڵکردووە، هەندێک لە سەرچاوەکان بە “ئەندەر تەیکەر” و هەندێکی دیکە بە “بەهێزترین پیاوی بەلجیکا” ناویاندەبرد.

بابەتی پێشتر

گرانبەهاترین پێنج یاریزانی ئیسپانی بەدرێژایی مێژووی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

بایدن یاسای خه‌رجیی به‌رگریی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ى واژووكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share