ئایا وەرزی داهاتوو ڕۆناڵدۆ و مێسی لە یەک تیم دەبینن؟

ئەستێرەی پێشووی ئارسیناڵ، پۆڵ مێرسۆن پێشبینی کردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی وەرزی داهاتوو پێکەوە بۆ پاریس سان جێرمان یاری بکەن.

مێرسۆن بە ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی ڕاگەیاندووە، “ڕەنگە ئەمە کۆتا ساڵی کریستیانۆ بێت لە پریمەرلیگ، یاریزانەکە بیرۆکەی بەشداری نەکردنی لە چامپیۆنز لیگ قبووڵ ناکات، لە ژیانی وەرزشییدا دەریخستووە ئەو پاڵەوانێتییە دڵخوازەکەیەتی.”

ئەستێرە دێرینەکەی ئارسیناڵ زیاتر دەدوێت و دەڵێت، “سەرسام دەبم ئەگەر ئێریک تین هاگ کریستیانۆ لە ڕیزەکانی مانچستەر یونایتد بهێڵێتەوە، پێویستە ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە تیمێکی نوێ دروست بکات، بۆیە دەبێت خۆی لە کریستیانۆ ڕزگار بکات، کە تەمەنی 37 ساڵە، کریستیانۆش دەتوانێت پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە بکات و جێگەی مباپێ بگرێتەوە، خواستی سەرەکی پاریس ناسناوی چامپیۆنزلیگە، ڕۆناڵدۆش ئەو کەسەیە کە دەتوانێت ئەو خولە بباتەوە، ئەو یاریزانەیە کە دەزانێت چۆن گۆڵ بکات جامی چامپیۆنزلیگ بەرز بکاتەوە.”

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف: یەكشەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە و دووشەممە جەژنە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامەڵەی حكومەت لەگەڵ خەڵكی سلێمانی جێگەی سەرسووڕمانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێلسا دوورخرایەوە

یانەی لیدز یونایتد، بەفەرمی مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەری ئەرجەنتینی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەکە دوورخستەوە. دوای چوار دۆڕاندنی لەسەریەک بەرامبەر…
Total
0
Share