ڕیگیلۆن دەرگای بۆ ڕیاڵ مەدرید وڵاکردووە و نازانێت بەیل پلانی چییە

 

بەرگریکاری باڵی چەپی تۆتنهام هۆتسپێرز، سێرجیۆ ڕیگیلۆن هێشتا خەون بە گەڕانەوە بۆ ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەبینێت.

بەرگریکارە لاوەکەی ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی پرۆگلامی “ئیل لارگیرۆ”ی ڕادیۆ “کادینا سێر” ڕادەگەیەنێت، کە هەرگیز پشتی بە لە مەدرید نەکردووە و بەڵێندەدات ڕۆژێک لە ڕۆژان بگەڕێتەوە بۆ یانە زەبەلاحەکەی ئەو شارە “ڕیاڵ مەدرید”.

ڕیگیلۆن دەڵێت، ” مەدرید ماڵی منە و ئەو شوێنەیە کە تیایدا گەورەبووم، لە داهاتوودا هەرگیز نازانیت چی ڕوودەدات، لەگەڵ سەرۆکی یانە گفتوگۆم نەکرد و زیاتر لەگەڵ یانەکە لە گفتوگۆدابووم، دەزانم چۆن بیرم لێدەکەنەوە، پێویستبوو بڕیارێک بدەم و بە تێپەڕبوونی کات وردەکاریەکانی دەردەکەوێت، داوای هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشم نەکرد”.

لەبارەی ئینگلتەرا و خۆ گونجاندنییەوە تێکەڵ بە گاریس بەیل دەبێت و دەڵێت، ” زوبانی ئیسپانی بەیل هەرگیز خراپ نییە بەو شێوەیەی هاندەران بیری لێدەکەنەوە، هەرگیز وەک ئینگلیزییەکەی من خراپ نییە، هەست دەکەم هاوڕێکەم لە ئینگلتەرا بەختەوەرترە”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی گەڕانەوەی بەیل دوای ماوەی خواستنی لە تۆتنهامەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، دەڵێت، ” هیچ شتێک لەو بارەیەوە نازانم، نازانم بەیل بیر لە چی دەکاتەوە، دەگەڕێتەوە یان نا ئەوە بڕیارێکی تایبەتییە”.

ڕیگیلۆن لە 2005وە لە لاوانی یانەی شاهانەوە دەستی بە یاریکردن کردووە، دوای 15 ساڵ لە هاوینی 2019 بە خواستن ڕەوانەی ئیشبیلیە کرا و لە هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە تۆتنهام هۆتسپێرزەوە کرد.

بابەتی پێشتر

ڕۆمەنیگە: چەند مانگێکە ئێمە و ئالابا لە بازنایەکدا دەخولێینەوە

بابەتی دواتر

پێنج باشترین لێدەرانی پەناڵتی بە درێژایی مێژووی تۆپی پێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share