سەرۆکی یوێفا: ڕیاڵ مەدرید پشیلەی حەوت ڕۆحە

ئەلیکساندەر چیفرین، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە پشیلەی حەوت ڕۆح وەسف دەکات.

یانەی ڕیاڵ لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سان جێرمان، پاشان بەرامبەر چێڵسی و لە قۆناغی نیوەی کۆتایی بەرامبەر مانچستەر سیتی کە بەهێزترینەکانی وەرزی 2021-2022 بوون سەرکەوتنی تۆمار کرد.

ئەلیکساندەر چیفرین لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی (24 یو ئاڕ) ی سلۆڤینی ڕاگەیاندووە، ” لە قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ گومانم لە توانای ڕیاڵ مەدرید هەبوو بۆ تێپەڕاندنی مانچستەر سیتی، بەتایبەت دوای دۆڕاندنی یاریی چوون و دواکەوتنیان لە ئەنجامەکە.”

سەرۆکی یوێفا دەڵێت، “بە دڵنیاییەوە ئەوان وەک پشیلەی حەوت ڕۆحن، بەڵام موعجیزەی کەریم بنزیماشیان هەیە، کە چەند جارێک وتوومە یەکێکە لە باشترینەکان و لەڕووی مێژووییەوە ستەمی لێکراوە، هەروەها لۆکا مۆدریچ-یان هەیە، تا تەمەنی زیاتر بێت، زیاتر گەشە دەکات.”

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی پێدانی تابلۆی نوێوە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

مالكی بۆ سەدر: حكومەت بەو شێوەیە پێكناهێنرێت كە تۆ دەیڵێیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share