ئۆكرانیا.. كەسانی مەدەنی چەك هەڵدەگرن و ڕاهێنانی سەربازی دەكەن

بەرنامەكە بە بەشێك لە پلانی بەرگریی ستراتیجیی وڵات دادەنرێت

هەزاران كەسی مەدەنیی ئۆكرانی خۆیان ناونووسكردووە بۆ “فێربوون لە بواری شەڕكردن، لە چێوەی بەرنامەیەكی ڕاهێناندا كە حكومەت دایمەزراندووە و بەڕێوەیدەبات، لەگەڵ گروپی نیمچە سەربازیی تایبەت”، وەك ئامادەكارییەك بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی لەگەڵ ڕوسیا.

بەرنامەكە بە بەشێك لە پلانی بەرگریی ستراتیجیی وڵات دادەنرێت، بۆ دۆخی ئەگەری ڕوودانی “داگیركردن لەلایەن ڕوسیاوە”، ئەمەش بۆ بەهێزكردنی “بەرگریی شارستانی” هاوشانی سوپای ئۆكرانی، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) بڵاویكردووەتەوە.

بەهۆی هەڕەشەكانی ڕوسیاوە، هەریەك لە ئیستۆنیا، لاتڤیا و لیتوانیا بەرنامەی هاوشێوەیان هەیە، هانی بەدەستهێنانی چەك لەلایەن كەسانی مەدەنی و ڕاهێنانیان بۆ شەڕكردن دەدەن.

هێزەكانی بەرگریی شارستانی لە ئۆكرانیا هێزێكی تازە نییە، كەتیبەی خۆبەخشان بڕبڕەی پشتی هێزی وڵاتی لە ڕۆژهەڵات پێكدەهێنا لە ساڵی 2014دا، لەو شەڕەی دژ بە جوداییخوازە ڕوسەكان ئەنجامدرا، كاتێك سوپای ئۆكرانیا “لە بارێكی دژواردا بوو”.

لە ئێستادا هەوڵدەدرێت مۆركی لایەنی فەرمی بەم هێزانە بدرێت، بۆئەوەی ببنە بەشێك لە سوپا، لە ساڵی ڕابردووشدا سوپای ئۆكرانیا ڕاهێنانی بە مەدەنییە خۆبەخشەكانی ئەم هێزانە دەستپێكرد.

ڕۆژنامەكە لە زاری جەنەڕاڵ ئەناتۆلی بارهیلیفیچ، جێگری فەرماندەی هێزە وشكانییەكان ڕایگەیاند، ئۆكرانیا لە چێوەی بەرنامەكەدا ئامانجییەتی ڕاهێنان بە 100 هەزار خۆبەخش بكات.

كاربەدەستانی ئۆكرانیا دەڵێن، نیو ملیۆن ئۆكرانی شارەزایی سەربازییان هەیە و دەیانەوێت بە ژمارەیەكی زۆرترەوە ڕوو لە بواری سەربازی بكەن.

لەو وڵاتە كە ژمارەی دانیشتووانەكەی 44 ملیۆن كەسن، 1.3 ملیۆن ئۆكرانی چەكی مەدەنیی ڕێگەپێدراویان هەیە، وەك ئەوەی نیویۆرك تایمز لە وەزارەتی ناوخۆ بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

وتووێژەكانی ڤیەننا دەستپێدەكەنەوە و ئێران باس لە "گرنگترین خاڵ" دەكات

بابەتی دواتر

پلاندانانی عێراق: ئاماژەی بووژانەوەی ئابوری لە ساڵی 2021دا هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن بۆ سەرۆکی چین: دیکتاتۆرە

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی لەگەڵ سەرکردە “دیکتاتۆرییەکان” ناوبرد،ئەمەش لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا و…
Total
0
Share