بایدن بۆ سەرۆکی چین: دیکتاتۆرە

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی لەگەڵ سەرکردە “دیکتاتۆرییەکان” ناوبرد،ئەمەش لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا و بە ئامادەبوونی رۆژنامەنووسان بوو.

ناوبردنی شی جینپینگ سەرۆکی چین لەلایەن بایدنەوە بە دیکتاتۆر، دوو ڕۆژ دوای سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ چین دێت کە لەو سەردانە کورتەدا بلینکن چاویکەوت بە شی جینپینگ.

بایدن لە رێوڕەسمەکەدا کە لە باکووری کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو بە بەشداربووانی راگەیاند، خستنەخوارەوەی باڵۆنێکی چینی لەلایەن ئەمریکاوە لە مانگی شوباتدا، کە پێدەچێت بۆ سیخوڕی بووبێت، سەرۆکی چینی توڕە کردووە.

سەرۆکی ئەمریکا وتی، هۆکاری ئەوەی شی جینپینگ زۆر دڵتەنگ بوو کاتێک ئەو باڵۆنەمان خستەخوارەوە کە دوو سندوقی پڕ لە کەرەستەی سیخوڕیی تێدابوو، ئەوە بوو کە نەیدەزانی ئەو باڵۆنە لەکوێیە، لە درێژەی قسەکانیدا وتی “بە جددی قسە دەکەم، ئەمە شەرمەزاریی گەورە و رەوشتی دیکتاتۆرەکانە، کاتێک نازانن چی دەکەن و چی روودەدات”.

بایدن ئاماژەی بەوەدا کە باڵۆنەکە “بڕیار نەبوو بچێتە ئەو شوێنە و (شی) هیچی لەو بارەیەوە نەدەزانی”، ئاماژەی بەوەشکرد، “کاتێک تەقەی لێکرا، سەرۆکی چین هەستی بە شەرمەزارییەکی زۆر کرد و رەتیکردەوە لەوێ بێت”.

بایدن راشیگەیاندووە، “چین رووبەڕووی کێشەی ئابووریی راستەقینە بووەتەوە”.

هەردوو وڵاتی ئەمریکا و چین هەوڵیاندا تۆڕێکی سەلامەتی دروست بکەن لە ژێر رۆشنایی پەرەسەندنی رکابەریی نێوانیان، ئەویش لەرێگەی سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە بۆ پەکین، بەڵام گەشتەکە تەنها بەڵێنی گشتی بەدەستهێنا بەبێ ئەوەی هیچ پێشێلکارییەک لە گفتوگۆ سەربازییەکان و پرسە ناکۆکەکان هەبێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

ئامارێک: لە 10 ساڵی رابردوودا جیابوونەوە بە رێژەی 135% زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share