پۆلیسی پۆڵەندا ڤیدیۆی دزەکردنی 15 کەسی عێراقیی لە سنوورەکانی بڵاوکردەوە

پۆلیسی سنووری پۆڵەندا، ڤیدیۆی 15 کۆچبەری عێراقیی بڵاوکردەوە، کە هەوڵیانداوە لە ‏سنوورەکانەوە خۆیان بگەیەننە پۆڵەندا، بەڵام دەستگیرکراون.‏

پۆلیسی سنووری پۆڵەندا ڕایگەیاند، “گروپێک لە کۆچبەرانی عێراقی بەشێوەیەکی ‏نایاسایی شەوی چوارشەممە، هەوڵیانداوە سنووری وڵات ببەزێنن، بەڵام پێشتر بە کامێرای ‏خوێندنەوەی گەرمی، چاودێریکراون و دۆزراونەتەوە”.‏

بە وتەی پۆلیسی سنووری پۆڵەندا، ئەو 15 کۆچبەرە عێراقییە هەوڵیانداوە خۆیان لەناو ‏بینای ناو زەوییەکی کشتوکاڵیدا بشارنەوە، بەڵام هەموویان دەستگیرکراون.‏

سەرەڕای سەرما و ڕێوشوێنی سەخت و ڕێگریی هێزە ئەمنییەکانی پۆڵەندا، تا ئێستا ‏كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان و عێراق هەوڵدەدەن لەو سنوورەوە خۆیان بگەیەننە ‏ئەوروپا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران دەکات

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات ئەو رێککەوتنی لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکرێت کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ…
Total
0
Share