دوای چوار ساڵ سەردانەکانی نێوان چین و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە

ئیدارەی ئەمریکا بەنیازە شاندێکی پلە باڵا ڕەوانەی چین بکات، ئەمەش یەکەم هەنگاوە لەدوای ئەو بەڵێنەی مانگی ڕابردوو لە بالی لەلایەن شی جین پینگ سەرۆکی چین و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەیان درابوو.

شاندە ئەمریکییەکە دەچێتە چین، کۆریای باشوور و ژاپۆن بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن دانیال کرێتنبرینکۆ و بەڕێوەبەری باڵای کاروباری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ کاروباری چین و تایوان لۆرا ڕۆزنبێرگەر.

بایدن و شی پێشتر بەڵێنیان دابوو کە “بەردەوام بن لە بەڕێوەبردنی کێبڕکێی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و گەڕان بەدوای بوارەکانی هاوکاریکردنی یەکتر”.

بایدن و شی بە تایبەتی باسیان لە پرسە ناکۆکەکانی نێوانیان کرد، لەنێویاندا سنووردارکردنی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی بەرهەمە تەکنەلۆژییە چینییەکان و فراوانکردنی کاریگەرییەکانی چین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

14 تەرمی دیكەی بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووەتەوە، پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا 14 تەرمی دیكەی نێو بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیایان دۆزییەوە كە ژمارەیەكیان منداڵن.…
Total
0
Share