ئەرشەد ساڵحی داوادەكات عێراق بكرێت بە یەك بازنەی هەڵبژاردن

ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی، داوادەكات یاسای هەڵبژاردنەكان هەمواربكرێتەوە و عێراق بكرێت بە یەك بازنە و دەنگەكانی هەڵبژاردن بەدەست جیابكرێنەوە و بژمێردرێن.

بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە بۆ یەكەم جار لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەكەی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا پەیڕەوكرا، هەر پارێزگایەكی عێراق بۆ چەند بازنەیەكی هەڵبژاردن دابەشكرا، كەركوك لە سێ بازنەی هەڵبژاردن پێكدەهات و جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكانی هەڵبژاردن بەشێوەی ئەلیكترۆنی بوو.

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵاكەی هاوپەیمانیی فەتحی ڕەتكردەوە كە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی كردبوو، دادگاكە داواشی لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد یاسای هەڵبژاردنەكان هەمواربكاتەوە و دەنگەكانی هەڵبژاردن بەدەست جیابكرێنەوە و بژمێردرێن.

دوای ئەو بڕیارە و كەمێك لەمەوبەر، ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی و كاندیدی براوەی توركمانەكان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، پێشتر چەند جارێك لەناو پەرلەماندا داوایكردووە دەنگەكانی هەڵبژاردن بەدەست جیابكرێنەوە و بژمێردرێن نەك بەشێوەی ئەلیكترۆنی، چونكە ئامرازێكە بۆ ساختەكاری.

سەرۆكی بەرەی توركمانی داوایكرد یاسای هەڵبژاردنەكان هەمواربكرێتەوە و عێراق بكرێت بە یەك بازنەی هەڵبژاردن و سیستمی یەك بازنەیی پەیڕەوبكرێت و وتی، لایەنەكان بە ڕاشكاوی ئەو داواكارییە ناخەنەڕوو.

بابەتی پێشتر

بەشێک لە زیندانیانی سیاسیی مەسیحی لە ئێران بۆ 10 ڕۆژ ئازاددەکرێن

بابەتی دواتر

لەسەر شێوەی بەخێوکردنی سەگ ژنێکی ئەڵمانی بە قەپ ژنێکی دیکەی بریندارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە بەغداد. ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان…
زیاتر ببینە

عێراق خورما هەناردەی چین دەکات

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەناردەکردنی خورمای عێراقی بۆ چین هەنگاوێكی ئابوریی گرنگە و دوو سوودی سەرەکیی…
Total
0
Share