لەسەر شێوەی بەخێوکردنی سەگ ژنێکی ئەڵمانی بە قەپ ژنێکی دیکەی بریندارکرد

دوو ژنی ئەڵمانی لە ویلایەتی “تورینگن” کاتێک بە سەگەکانیانەوە پیاسەیان کردووە، بەشەڕهاتوون و بەهۆیەوە یەکێک لە ژنەکان قەپیکردووە بە قاچی ژنەکەی دیکەدا و برینداریکردووە.

چیرۆکەکە لەوێوە دەستیپێکردووە کە ژنێکی تەمەن 51 ساڵ لە سەگەکەی خۆی داوە و ژنێکی 27 ساڵیش سەرزەنشتیکردووە بۆچی بەوشێوەیە لە سەگەکەی دەدات، ژنە بەتەمەنەکە وتوویەتی، “من ئەزموونی بەخێوکردنی سەگم لە تۆ زیاترە و بەو شێوەیە دەمەقاڵێکە دروستبووە”.

لە کاتی دروستبوونی ناکۆکییەکەدا ژنە بەتەمەنەکە دەکەوێتە سەرزەوی، لەو کاتەدا ژنە 27 ساڵانەکە دەیەوێت لێیبدات، بەڵام ئەو قەپ دەکات بە قاچی ژنە گەنجەکەدا و برینداریدەکات.

بەپێی وتەی پۆلیسی ئەڵمانی لە کاتی شەڕەکەی نێوان ئەو دوو ژنەدا سەگەکانیان پێکەوە سەیری شەڕەکەیان کردووە.

دوای گەیشتنی پۆلیس شەڕەکە براوەتە دادگا و ژنە گەنجەکە لە دادگا سکاڵای کردووە کە لەلایەن ئەو ژنەوە بە قەپ بریندارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایانی کەشوهەوا: هەردوو دوورگەی ماڵدیڤ و کیریباتی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

زانایانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لەوەی کە دوورگەکانی کیریباتی و ماڵدیڤ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. ئەلێکسی کۆکۆرین،…
Total
0
Share