بەشێک لە زیندانیانی سیاسیی مەسیحی لە ئێران بۆ 10 ڕۆژ ئازاددەکرێن

داواکاری گشتیی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی ساڵی نوێ و جەژنی کریسمس، بەشێک ‏لە زیندانیانی سیاسیی مەسیحی، کە سزاکانیان زۆر نییە، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ئازاددەکرێن.‏

غولامحسێن ئیژەیی، سەرۆکی داواکاری گشتیی ئێران ڕایگەیاند، “ئەو زیندانییە ‏مەسیحییانەی کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کەمتر سزادراون بە تاوانەکانی (سیخوڕی و ‏مەترسی لەسەر وڵات)، دەتوانن بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە زیندان بچنە دەرەوە”.‏

بەپێی پێوەرەکان، ئەو کەسانەی دەتوانن بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ئازادی وەربگرن، ئەو ‏مەسیحییانەن کە ڕێنمایی دادوەریی ئازادبوونی بەمەرج و کاتی دەیانگرێتەوە.‏

ژمارەی ئەو مەسیحییانەی لە زیندانەکانی ئێراندان و هەروەها چەند کەس ئازادبوونە ‏كاتییەکە دەیانگرێتەوە و ماوەی ئازادبوونەكەیان كەیە، لەلایەن داواکاری گشتیی ئێرانەوە ‏ڕانەگەیەندراوە.‏

لەناو ئێراندا مەسیحییەکان لە ئەرمەنی و ئاشورییەکان پێکهاتوون، بەپێی كۆتا ئامار و ‏سەرژمێری، ژمارەیان نزیکەی 300 هەزار کەس دەبێت.‏

بەشێک لەو مەسیحییانەی دەستگیردەکرێن، تۆمەتی سیخوڕیکردنیان دەدرێتەپاڵ بۆ وڵاتانی ‏خۆرئاوا، بەپاساوی ئەوەی هەردوولایان هاودینن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای ئەوروپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات لەسەر دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس کە یەکێکیان کوردە

بۆ دووەمجارە دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرکۆنەی، دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس بەشێوەی کاتی لەلایەن تورکیاوە دەکات کە یەکێک…
زیاتر ببینە

ترەمپ: ناتانیاهۆ دانوستانی ئێمەی لەگەڵ ئێران پێ ناخۆش نییە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێیوانییە بنیامین ناتانیاهۆ، لەبارەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە نیگەرانبێت. دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share