دادگاى فیدراڵی سكاڵاكه‌ى فه‌تحى ڕه‌تكرده‌وه‌

دادگاى فیدراڵیی عێراق له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا سكاڵا تۆماركراوه‌كه‌ى هاوپه‌یمانیی فه‌تحى ڕه‌تكرده‌وه‌ و داوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دانیشتنێكى دیكه‌ى دادگاى فیدراڵی له‌باره‌ى سكاڵاكه‌ى هاوپه‌یمانیی فه‌تح بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا دادگا بڕیاریدا سكاڵاكه‌ى هاوپه‌یمانیی فه‌تح بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ڕه‌تبكاته‌وە و ڕایگەیاند، بڕیارەكانی دەستەی دادوەریی دادگاكە یەكلاكەرەوەن و مایەی تانەلێدان نین.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا دادگا بڕیاریدا تێچووى سكاڵاكه‌ى فه‌تح بە هاوپەیمانێتییەكە ببژێرێت و فەتح قەرەبووی ئەو تێچووە بكاتەوە. لە هەمان دانیشتندا دادگای فیدراڵی داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتووی عێراق كرد یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكاته‌وه‌ و جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بە دەستی بێت نەك ئەلیكترۆنی.

هه‌رچه‌نده‌ دانیشتنه‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی له‌كاتێكدابوو كه‌ له‌به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌ده‌ورى ناوچه‌ى سه‌وز بڵاوه‌یان پێكرابوو، به‌ڵام دواجار دواى چه‌ندین دانیشتن دادگا بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى دا.

پێشتریش قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق ڕایگه‌یاندبوو، دادگاى فیدراڵی له‌ژێر فشارى ده‌ره‌كیدا ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندده‌كات.

لە 10ی ئۆكتۆبەری ڕابردووەوە هەڵبژاردن كراوە بەڵام بەهۆی تانەدان و سكاڵای بەشێك لە لایەنەكانەوە تائێشتا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پەسەندنەكراون.

بابەتی پێشتر

ئەو پەنابەرەی لە سوید کوژرا گومان دەکرێت خەڵکی هەولێر بێت

بابەتی دواتر

پلانی بەرشلۆنە.. تۆرێس و کاڤانی بۆ ئێستا و هالاند بۆ هاوین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موسڵ: 23 تەرم دۆزرانەوە

23 تەرمی نەناسراو لە ناوچەی شەهوان لە موسڵ دۆزرانەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات، هێزەكانی بەرگریی شارستانی نەینەوا لە…
Total
0
Share