ئەو پەنابەرەی لە سوید کوژرا گومان دەکرێت خەڵکی هەولێر بێت

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کەسێک لە هۆتێلێکی شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کوژرا، پۆلیس دەڵێت کەسەکە لەناو باندی مافیاییدا بووە و پێشتر دوو برای کوژراوە.

بەشێک لە کوردانی سوید لە کاردانەوەی کوشتنی ئەو کەسەدا نووسیویانە، “ئەو کەسە تەمەنی 34 ساڵە و کوردی باشووری کوردستانە”.

ئەو کەسەی کە کوژراوە لەناو باندی Östberganätverket کاریکردووە و بەرپرسیارێتی هەبووە، لەکاتێکدا پێشتریش برایەکی بەهۆی بەشداریكردنی لە باندەکانی مافیادا کوژراوە.

بەپێی زانیاریی ڕاگەیاندنەکانی سوید، ئێستا برایەکی ئەو کەسە کوژراوە بەناوی “ڕەنجدەر” لە زینداندایە، کە هەوڵیداوە تۆڵەی برا کوژراوەکەی بکاتەوە لە ساڵی 2017 دا.

دوو برای تری ئەو كەسە کە لە ساڵانی 2017 و 2013 دا هەر لە ستۆکهۆڵم کوژراون و برای چوارەمیشی ئێستا لە زیندانە.

شایانی باسە کە ئەو برایانە و دەستوپێوەندەکانیان بە مافیای گەڕەکی ”ئۆست بەریا” ناسراون.

بابەتی پێشتر

دانیشتووان ڕووبەڕووی هێزێكی عێراق بوونەوە و نەیانهێشت كامپی مەخمور تەلبەندبكرێت

بابەتی دواتر

دادگاى فیدراڵی سكاڵاكه‌ى فه‌تحى ڕه‌تكرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share