پلانی بەرشلۆنە.. تۆرێس و کاڤانی بۆ ئێستا و هالاند بۆ هاوین

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە پلانی داڕشتووە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 دوو هێرشبەر دابینبکات، هەروەها بابەتی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند دوابخات.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشلۆنە سەرکەوتووبووە لە گواستنەوەی فیران تۆرێس، هەوڵەکانیشیان بە ئاراستەی ئیدینسۆن کاڤانی بەردەوام دەبن، دوای ئەوەی ڕەزامەندی لە یانەی مانچستەر یونایتد وەردەگرن.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەگەرەکانی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند لاوازن، چونکە ناوبراو نرخەکەی بەرزە و لەئێستادا بارسا توانای ئەوەی نییە بۆندی پێشکەشبکات، بۆیە بڕیاردراوە لە هاوینی 2022 گرێبەستی پێشکەشبکرێت.

ئەم هەنگاوانەی ئیدارەی لاپۆرتا هاوکاتە لەگەڵ ڕاپرسییەکی ڕۆژنامە ئیسپانییەکەدا، تیایدا لە کۆی 300 ئەندامی یانەکە، زۆرینە دەنگیانداوە بۆ کڕینی تۆرێس و کاڤانی، هەروەها دواخستنی گواستنەوەی هالاند بۆ هاوینی 2022.

بابەتی پێشتر

دادگاى فیدراڵی سكاڵاكه‌ى فه‌تحى ڕه‌تكرده‌وه‌

بابەتی دواتر

دوایین چانس بۆ هازارد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ دەستبەرداری گیمارێش دەبێت؟

دوو یانەی زەبەلاحی خولی نایابی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی برونۆ گیمارێش، ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی…
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ ڕكابەرییەكانی هەردوو خولی ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەستپێدەكەنەوە و لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیاش یارییەكانی جام بەڕێوەدەچن. خولی ئیسپانیا…
Total
0
Share