تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری چێڵسی، توڕەبوونی خۆی بەرامبەر ڕایەڵەی خولی ئینگلتەرا نەشاردەوە و جەختیكردەوە كە ئەوەی ڕوودەدات كارێكی ڕاست نییە، مەبەستی تۆخێل بەردەوامیی یارییەكانە لە “بۆكسینگ دەی”.
تۆخێل ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای ئەوەی تیپەكەی كۆمەڵێك یاریزانی بەهۆی كۆرۆناوە دووركەوتوونەتەوە، بەڵام ناچاریان كردوون لە ماوەیەكی كەمدا كۆمەڵێك یاریی زۆر ئەنجام بدەن.
ئەم قسانەی تۆخێل پاش ئەوە دێت، كە یانەی چێڵسی سێ بە یەك سەركەوتنی بەسەر یانەی ئەستۆن ڤێلا بەدەستهێنا.
تۆخێل ئاماژەی بەوەدا، هەموو ئەوروپا بەهۆی سەری ساڵەوە لە پشوودان، تەنها لە ئینگلتەرا ڕكابەرییەكان لە لوتكەدان.
ڕاهێنەری چێڵسی باسی لەوە كرد، تیپەكەی لەلایەك بەهۆی پێكانەوە یاریزانی لێدووركەوتووەتەوە، لەلایەكی دیكەشەوە چەند یاریزانێكی تووشبووی كۆرۆنان.