فیران تۆڕێس گەیشتە بەرشلۆنە

فیران تۆرێس گەیشتە بەرشلۆنە بۆ ئەوەی پشكنینی پزیشكی ئەنجام بدات و بە فەرمی ‏پەیوەندی بە یانە گەورەكەی ئیسپانیاوە بكات.‏

ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا وێنەی فیران تۆرێسیان بڵاوكردۆتەوە لە شاری بەرشلۆنە و جەخت ‏لە كۆتایی هاتنی گرێبەستەكە دەكەن.‏

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت، تۆرێس ئەمڕۆ پشكنینی پزیشكی ئەنجام دەدات و ‏گرێبەستەكەشی لەگەڵ بەرشلۆنە بۆ ماوەی پێنج وەرز و نیو دەبێت.‏

بڕیارە وایە یانەی بەرشلۆنە لە پێناو كڕینی فیران تۆرێسدا، 55 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی ‏مانچستەر سیتی.‏

پێشبینی دەكرێت ڕۆژی سێشەممە تۆرێس بە ڕاگەیاندنەكان بناسێنرێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس ڕیمۆنتادای مێژوویی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد. یانه‌ی…
Total
0
Share