نۆ ڕۆژی تر تیروپشكی مۆندیال ڕادەكێشرێت

یەكێتیی تۆپی پێی جیهان ئاشكرایكرد، نۆ ڕۆژی تر تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیالی 2022 ڕادەكێشرێت.

یەكێتیی تۆپی پێی جیهان بڕیاریداوە دیاریكردنی هەڵبژاردەكانی پێشەنگ بە پێی ڕیزبەندی مانگی سێی فیفا بێت و قەتەڕیش بەو پێیەی میوانداری پاڵەوانێتییەكە دەكات، لە هەڵبژاردەكانی پێشەنگ دەبێت.

بڕیارە سەرەتای تیروپشكەكە بە دیاریكردنی هەڵبژاردەكانی سەروی كۆمەڵەكە دەستپێبكات و دواتریش هەڵبژاردەكانی كۆتایی كۆمەڵەكە ناوی ئاشكرادەكرێت.

32 هەڵبژاردەكە ڕكابەری لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال دەكەن و ئەو بۆنە جیهانیەش 242 ڕۆژی تر دەستپێدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share