کۆنتی بۆ دیلی ئالی و سێ یاریزانی دیکە: یانەیەک بۆخۆتان بدۆزنەوە

ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز، ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەرگای گواستنەوەکانی بەڕووی دیلی ئالی و سێ یاریزانی دیکەدا کردووەتەوە.

تۆڕی ” ESPN”ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، کۆنتی بڕیاریداوە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 گۆڕانکاری لەسەر ئاستی پێکهاتەی یانەی تۆتنهام بکات، گۆڕانکارییەکانیش لە فرۆشتنی هەندێک لە یاریزانان و کڕینی یاریزانی نوێ خۆیدەبینێتەوە.

ئەو یاریزانانەی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە دەرگای ڕۆیشتنی بەڕوویاندا کردووەتەوە، پێکهاتوون لە دیلی ئالی، تانگوی ندۆمبێلی، مات دوهێرتی، ستیڤن بێرگواین، هەروەها داهاتووی یافیت تانگانا و جیۆڤانی لوچێلسۆ ناڕوونە و بڕیارنەدراوە چییان لێبکرێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لەپێناو توندوتۆڵکردنەوەی پێکهاتەی سپێرز و گەڕاندنەوەی بۆ نێو چوار یانەکەی لوتکە، دانیێل لیڤی-ی سەرۆک و ئەنتۆنیۆ کۆنتی-ی ڕاهێنەر لەسەر گۆڕانکارییەکان ڕێککەوتوون، بەهیچ شێوەیەک ڕێگری لە بڕیارەکانی ڕاهێنەر نەکەن.

بابەتی پێشتر

هالیپ گەیشتە فاینەڵی مێلبۆرن و ئۆساکا کشایەوە

بابەتی دواتر

پۆگبا تاوەکو ئاداری 2022 ناگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share