كه‌شناسی واده‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌م شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ى ڕاگه‌یاند

کەشناسیی عێراق پێشبینى ده‌كات له‌ ڕۆژى سێشەممەوه‌ پلەکانی گەرما بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان و ئه‌م شەپۆلی سەرمایه‌ش کۆتایی پێ بێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌،”ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ى كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌ ڕۆژى سێشه‌ممه‌ كۆتایی دێت و پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌”.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، له‌هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كان پله‌كانى گه‌رما بۆ ژێر سفر دابه‌زیووه‌، به‌ڵام له‌ ڕۆژى سێشه‌ممه‌وه‌ پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسیی عێراق پێشبینى ئه‌وه‌شی كردووه‌، له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوودا جارێكى دیكه‌ شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له‌ ناوچه‌كان بكات و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ببارێت.

بابەتی پێشتر

دوای سێ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر خەڵکی ویلایەتەکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ڤێلانس داماڵی و له‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌دان هه‌لی كار دابین ده‌كات.. شێخ نەهرۆ کەسنەزانی پڕۆژەیەکى بۆ گەنجان ڕاگه‌یاند

سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له‌ جیهان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ڕاگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ش هه‌ر گه‌نجێك…
Total
0
Share