زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشكرابوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت”.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی چەند تێبینییەك لە لیستەکان ناردنی مووچە دواكەوتووە كە گرفتەكان زیاتر تەكنیكین نەك كێشەی سیاسی.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، “چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق مووچەی مانگی چوار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ناكۆكی لە بۆچوونی لیژنەكەی سەرسنووردا هەیە و پێدەچێت نەتوانن ڕاپۆرتی كۆتایی بنوسن

پێناچێت ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی كوردستان كە سەردانی ناوچە سنوورییەكانی كرد، بتوانێت ڕاپۆرتێكی یەكگرتوو لەبارەی دۆخی ناوچەكە و هۆكارەكانی…
Total
0
Share