دوای سێ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر خەڵکی ویلایەتەکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن

دوای سێ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیر، لەسەر کوشتنی گەنجێک لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە خەڵکی ویلایەتەکە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەمڕۆ دەیان کەس لە ویلایەتەکە لەگەڵ ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی گەنجەکەدا ناڕەزای توندیان بەرامبەر چەکدارانی تاڵیبان دەربڕی.

خەڵکی ویلایەتەکە لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی ویلایەتەکەدا کۆبوونەوە و دروشمیان دەوتەوە کە “لە والی ببپرسن چی دەکات؟ حکومەتداری دەکات یان خەڵک دەکوژێت”.

پەنجشیرییەکان داوایانکرد ئەو کەسانەی گەنجەکەیان کوشتووە دەستگیربکرێن و بەسزای یاسایی بگەیەندرێن، ئەگەر دادپەروەری هەیە.

عەبدولحەمید خۆراسانی، بەڕێوەبەری ئەمنیەتی ویلایەتی پەنجشیر لەسەر ڕووداوەکە وتویەتی، “لە ئەنجامی زانیارییەکی نادروست گەنجەکە کوژراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن”.

خۆراسانی وتویەتی، “ئێمە ناڕەزایەتی خەڵک لەبەرامبەر کوشتنی بێ هۆدا وەردەگرین، دڵنیاشین ئەگەر کەسێک بێ هۆ بکوژرێت یان کەسێک هەڵەیەکی خۆسەری بکات یاسای ئێمە بەرامبەری دەوەستێت”.

سێ مانگ پێش ئێستا چەکدارانی تاڵیبان هێرشیانکردە سەر ویلایەتی پەنجیشر و چەکدارانی بەرەی بەرگرییان بە سەرۆکایەتی ئەحمەد مەسعود دەرکرد، بەوەش یەکەم و کۆتا ویلایەتی ناڕازی لە دەسەڵاتی تاڵیبان کۆتایهات.

میدیای ئێران دەڵێت فڕۆکەیەکی پاکستانی لە پەنجشیر خراوەتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی كۆرۆنای تێپەڕاند

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی پەتای كۆرۆنای تێپەڕاند پاش كەمبوونەوەی ژمارەكانی توشبوون و مردن…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی و فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و دەڵێت، “پرسی…
Total
0
Share