وەزارەتی دارایی عێراق هۆشداریدا لە داڕمانی داهاتەکانی نەوت لە دەیەی داهاتوودا، داڕمانەكە دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە بۆ ئابوریی عێراق و مووچەی فەرمانبەران.
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بەئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، عێراق مەترسیی داڕامانی داهاتەکانی نەوتی لەسەرە لە پێنج بۆ 10 ساڵی داهاتوودا، ئەو مەترسییەش لەماوەی نێوان ساڵای 2030 بۆ 2040 ڕوودەکاتە عێراق.
وەزیری عێراقییەكە پێیوایە، بونیادی دارایی لە عێراق چەقبەستووە، بۆیە لەگەری ئەوەی داهاتی نەوت ڕووبەڕووبووی هەر کێشەیەک ببێتەوە، ئابوریی وڵاتەكە و تەنانەت مووچەی فەرمانبەرانیش ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە.
لای خۆیەوە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، پێشبینی دەکەن نرخی نەوت بۆ سەروو 75 دۆلار بەرزببێتەوە، ڕێکخراوی ئۆپیک هەوڵدەدات بەشێوەیەکی ئەرێنی کۆنترۆڵی بازاڕی نەوت بکات.