دژه‌تیرۆری عێراق فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدادى گه‌مارۆداوه‌

دژه‌تیرۆری عێراق بۆ ڕێگریكردن له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبی بۆنێو فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداد ده‌روازه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى گه‌مارۆداوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌روازه‌ی یه‌كه‌می فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدادیان به‌زاند و هه‌وڵیاندا بچنه‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌، بۆ ڕێگریكردن له‌ زیادبوونى گرژییه‌كان، هێزێكی زۆری دژه‌تیرۆری عێراق ده‌وروبه‌ری ده‌روازه‌كانیان به‌ته‌واوی گه‌مارۆدا.

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان، كاتێك خۆپیشانده‌رانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵی چوونه‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ده‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ڕێگرییان لێده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

بزووتنەوەی ئیسلامی: خۆشحاڵین بە چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

بابەتی دواتر

زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى فایزه‌ر گه‌یشته‌ عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share