بزووتنەوەی ئیسلامی: خۆشحاڵین بە چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی “شورای بزووتنەوەی ئیسلامی” پێشوازی و خۆشحاڵی دەربڕدراوە بەرامبەر چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و داواش دەکات عێراقییەکان و خەڵکی هەرێم خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن.

لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، “ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی  خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بەکۆتایی هاتنی بوونی هێزی چەکداری بیانی لە عێراق و داوا لە هەموو عێراقیەکان وخەڵکی کوردستان دەکات بەشێوازێکی ئاشتیانە وڵاتەکەیان بەڕێوەببەن دوور لە شەڕو و ئاژاوەو ناکۆکیە بێزراوەکان و بزووتنەوەی ئیسلامی نیگەرانی خۆی نیشاندا لە مەڕ ئەو هەوڵە گڵاوانەی کە دەیانەوێت ڕێڕەوی پەروەردەیی گەلی کوردی موسڵمان لەسەر ڕێڕەوی ڕاستەقینەی کە ئیسلامە لابەدەن و بەلاڕێیدا بیبەن”.

سەبارەت بە بەشداری سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “شورا بڕیاری بایکۆتەکەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 10/10 بەدروست زانی و پێی وابوو دواکەوتنی ڕانەگەیاندن و پەسەندنەکردنی ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکان و کۆنەبونەوەی پەرلەمان و پێکنهێنانی حکومەت ڕاستی ئەو هەڵوێستە سیاسیەی بزووتنەوەی ئیسلامی سەلماندووە”.

بزوتنەوەی ئیسلامی وەک یەکەم هێزی کوردی پشتیوانی چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکای کردووە و ئەوەش ڕەنگە بۆ مێژووی هێزە ئیسلامییەکە بگەڕێتەوە، بەتایبەت کاتێک دوای پرۆسەی ڕزگاریی عێراق سەرکردەکانیان لەلایەن سوپای ئەمریکاوە دەستگیرکران.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا هۆكارى سزادانى گۆگڵ ئاشكراده‌كات

بابەتی دواتر

دژه‌تیرۆری عێراق فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدادى گه‌مارۆداوه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تى هه‌رێم ته‌رمى كۆچبه‌ره‌ كورده‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ی 24ی مانگی ڕابردوو له‌ ئاوه‌كانی نێوان…
Total
0
Share