وەزارەتی پلاندانان: تێکڕای هەڵاوسان لە عێراق بەرزبووەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕێژەی نزمبوونەوەی نرخی بەشێک لە کاڵا و پێداویستییەکانی هاوڵاتییانی ئاشکراکرد و ڕاشیگەیاند لە مانگی ئایاردا تێکڕای هەڵاوسان بەرزبووەتەوە بەراورد بە مانگی نیسان.

عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، نرخی کاڵا خۆراکییەکان لە مانگی ئایاردا دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینیوە و تێکڕا بەڕێژەی 0.3% نرخەکانیان دابەزیوە، هەروەها تێکڕای هەڵاوسان 0.04% بەرزبووەتەوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە هەڵاوسان لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2020 تا مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێژەی 5.6% بەرزبووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ڕێژەی هەڵاوسان 3.3% بەرزبووەوە، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا 0.8% بەرزبووەوە، مانگی شوبات 0.7%، مانگی ئازار 0.6% و لەمانگی نیساندا ئاماژەکانی هەڵاوسان 0.1% دابەزیون.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، نرخی کاڵا خۆراکییەکان بەڕێژەی 0.3% دابەزیوە، نرخی پێداویستییەکانی ناوماڵ، کاڵاکانی نیشتەجێبوون و کەلوپەلی وەبەرهێنان 0.2% دابەزیوە.

هەروەها نرخی بوارەکانی پەیوەندیکردن 0.3% بەرزبووەتەوە، نرخی یاری و بابەتە چێژبەخشەکان 1.5% بەرزبووەتەوە و نرخی بابەتە تەندروستییەکان 0.1% بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی لە بەغداد لەگەڵ نوێنەری زۆربەی کەناڵ پێگە کوردی و عەرەبییەکانی عێراق کۆبووەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کەناڵە کوردی و عێراقییەکان کۆبووەوە ستایشی یەکگرتوویی و پێکەوە کاردنیانی کرد. کاروان…
زیاتر ببینە

عێراق هەنگاوێكی دیكە بۆ دابینكردنی ئینتەرنێت لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە دەنێت

وەزارەتی پەیوەندییەكان كۆبوونەوەیەك لەگەڵ كۆمپانیای ئەمازۆن تایبەت بە دابینكردنی ئینتەرنێت لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە ئەنجامدەدات. هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share