زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى فایزه‌ر گه‌یشته‌ عێراق

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى ڤایزه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غداد و له‌ ڕۆژانى داهاتوودا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى به‌سه‌ر پارێزگاكاندا ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى ڤایزه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداد.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، له‌ ڕۆژانى داهاتوودا له‌ ڕێگه‌ى ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ شوێنه‌كان.

ته‌ندروستیی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه‌، هه‌ر له‌و ملیۆنه‌ ژه‌مه‌ ڤاكسینه‌ى ڤایزه‌ر بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌نێردرێت تاوه‌كو زۆرترین هاوڵاتیی خۆی ڤاكسین بكات.

بابەتی پێشتر

دژه‌تیرۆری عێراق فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدادى گه‌مارۆداوه‌

بابەتی دواتر

هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگیركردنى ئه‌میرێكى مه‌ترسیدارى داعشی ڕاگه‌یاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share