شەپۆلی بارانبارین، كە نزیكەی هەفتەیەك هەرێمی كوردستانی گرتەوە، كۆتاییهات، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت، پێشتریش هۆشداریی دابوو لە دابەزینی پلەكانی گەرما و دروستبوونی شەختە.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەوەی لە سلێمانی و هەڵەبجە لەکاتەکانی بەیانیدا تەم دەبێت.
كەشناسی ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووشی بڵاویکردووەتەوە، زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە چوارتا-ی سلێمانی باریوە، کە بڕی 13.8 ملم و کەمترینیش لە زاخۆ باریوە، کە بڕەکەی 0.1 ملم بووە.
لە سەنتەری پارێزگاكان ڕێژەی بارانبارین بەشێوەیە بووە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەولێر 3.3 ملم، سلێمانی 5.9 ملم، لەدهۆک هیچ بارانێک نەباریوە، لەهەڵەبجە چوار ملم و کەرکوک چوار ملم باران باریوە.
پێشتریش كەشناسیی هەرێمی كوردستان هۆشداریی دابوو لەوەی لەم دوو ڕۆژەدا پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بۆ ژیر سفر، ئەگەری دروستبوونی شەختە هەیە.