ئێران: نامانەوێت بەربەستی 60% لە پیتاندنی یۆرانیۆم ببەزێنین

“تەنانەت ئەگەر لایەنەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی شكستبهێنن لە زیندووكردنەوەی”

سەرۆكی دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت، تاران نایەوێت ڕێژەی 60%ی پیتاندنی یۆرانیۆم ببەزێنێت.

محەمەد ئیسلامی، سەرۆكی دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تەنانەت ئەگەر لایەنەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی شكستبهێنن لە زیندووكردنەوەی و، سزاكانی ئەمریكاش لەسەر تاران هەڵنەگیران پیتاندنی یۆرانیۆم 60% تێناپەڕێنێت.

وتیشی، “هەموو ئامانجەكانمان لەوەی پەیوەندی بە پیتاندنی یۆرانیۆمەوە هەیە پڕكردنەوەی پێداویستییە پیشەسازی و بەرهەمهێنانەكانە، بەهەمان شێوە پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی بەكاربردنە لەو شمەكانەی ئەمڕۆ وڵاتەكەمان و هاوڵاتییەكانمان دەیانەوێت”.

لێدوانی بەرپرسەكەی ئەتۆمی ئێران لەكاتێكدایە تائێستا گفتوگۆكانی ڤیەننا سەبارەت بە زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆم سەرەڕای ئەوەی چەند گەڕێكی تێپەڕاندووە، بەڵام ئەنجامێكی ئەوتۆی لێنەكەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن

بابەتی دواتر

لە باڵادەستییەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە<br>تێپەڕبوونی 30 ساڵ بەسەر ڕووخانی یەكێتیی سۆڤیەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share