بۆ ڕێگریکردن لە ئۆمیکرۆن گەشتکردن بۆ ئێران سنووردار دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، بۆ ڕێگریکردن لە ‏بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، کۆماری ئیسلامیی ئێران پێدانی ڤیزای لە ئەمڕۆ ‏شەممەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاگرتووە.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لەزاری کونسوڵگەریی ‏کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای ‏ئێران دەکاتەوە، به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا ‏‏(ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌ت له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 25ی كانونی یه‌كه‌می ‏‏2021ـەوە بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ ڕاده‌گیرێت.‏

هه‌روه‌ها ئەو هاوڵاتییە بیانییانەی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ ئێران له‌ گشت سنووره‌ ‏فه‌رمیی زەمینی، ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ گەشتدەکەن، پێویسته‌ كارتی وەرگرتنی ڤاكسین ‏‏(كه‌ 15 ڕۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌مدا تێپه‌ڕبووبێت) و هه‌روه‌ها پشكنینی نێگەتیڤی ‏كۆرۆنایان هەبێت (‏PCR‏)، کە ماوه‌یەکەی کەمتر لە 96 كاتژمێربێت.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، گەشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو ماوەیەدا بۆ کەسانی بیانی ‏تەنها ئەم گرووپانە ڕێگەپێدراوە:‏

‏1- ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه (اقامە)‌یان له‌ كۆماری ئیسلامیی ئێراندا هه‌یه‌.‏

‏2-  ئه‌وانه‌ی ڤیزای خوێندنیان هه‌یه‌، (خوێندكاری قوتابخانه‌ ئایینیه‌كان، خوێندكارانی ‏زانكۆكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران).‏

‏3-  ئه‌وانه‌ی ڤیزای چوونەژوورەوەیان هەیە (بۆ بازرگانه‌كان).‏

‏4-  ئه‌وانه‌ی ڤیزای مافی كاركردنیان هه‌یه‌.‏

‏5-  ئه‌وانه‌ی ڤیزای چارەسەری نەخوشییان هه‌یه (دەرمان)‌.‏

‏6-  ئه‌وانه‌ی ڤیزای وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه‌.‏

‏7-  ئه‌وانەی مۆری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ و سه‌ردانكردنی پۆلیسی كۆچ و پاسپۆرتیان هه‌یه‌.‏

بابەتی پێشتر

بەهۆی نەخۆشییەکی نادیارەوە دەیان کەس لەسودان گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

ئەو خواردنانە چین ڕێگری لە شێرپەنجەی مەمک دەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share