وەک ناڕەزایەتییەک لە دژی لەسێدارەدانی “حەیدەر قوربانی” زیندانیی لەسێدارەدراوی کورد، خەڵکی بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەچوونەوە سەر کارەکانیان.
ناڕەزایەتییەکان دژی لەسێدارەدانی “حەیدەر قوربانی” لەشارەکانی سنە، بۆکان و سەقز بوون و خەڵکی بە نەچوونە سەر کارەکانیان دژی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە، نیگەرانییان نیشاندا.
پێشتریش، پێش لەسێدارەدانی “حەیدەر قوربانی”، بەشێک لە خەڵک و کەسایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نامەیەکدا داوایان لە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران کردبوو، دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت بۆ ڕێگریکردن لە بە کرداریکردنی سزای لەسێدارەدانەکە.
سنە لە مانگرتنی گشتیدایە.#kurdishstrike
— İbrahim Shekh Sharafi (@issharafi) December 23, 2021
مانگرتنی دووکان و بازاڕییەکانی شاری بۆکان و شەرەمزار کردنی لەسێدارە دانی حەیدەر قوربانی
اعتصاب بازاریان بوکان به نشانه اعتراض به اعدام حیدر قربانی
پنجشنبه ۲ دیماه pic.twitter.com/siMmkzkg4u— Hengaw Human Rights Organization (@HengawO) December 23, 2021