گەرمیان: مێردمنداڵێک بەكوژراوی دۆزرایەوە

لەدایکبووی 2004-ە

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، تەرمی مێردمنداڵێك بە كوژراوی دۆزرایەوە پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.

موقەدەم عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئازار ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 8ی ئازار کەسوکاری مێردمنداڵێک بەناوی (ع.س.ع.) لەدایکبووی 2004 دانیشتووی گردەگۆزینە سەر بە قەزای کەلار پۆلیسیان ئاگادارکردەوە کە ناوبراو لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەكەی بە کوژراوی لە پشت باخەکانی نزیک شەقامی پشتێنەی نێوان ناحیەی ڕزگاری/ گردەگۆزینە دۆزرایەوە.

وتیشی، لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

موقەدەم عەلی ئەوەشی خستەڕوو، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوەکە کردۆتەوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆمان لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كرد

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق گفتوگۆمان لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد…
زیاتر ببینە

لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزەبارین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات وەک ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share