چوار یاریزانی بەرشلۆنە دەگەڕێنەوە، سیانیش دەڕۆن

دوای پشووەكانی سەری ساڵ و لە مانگی یەكدا، چوار یاریزانی پێكراوی بەرشلۆنە ‏دەگەڕێنەوە.‏

هەریەك لە ئانسو فاتی، برایسوایت، پێدری و دیپای لە سەرەتای مانگی یەكەوە دەتوانن ‏بەشداریی یارییەكانی بەرشلۆنە بكەن.‏

لە ئێستادا هەر چوار یاریزانەكە لە قۆناغی كۆتایی تێپەڕاندنی پێكانەكانیانن.‏

هەروەها چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە بە هەرسێ یاریزان ئۆمتیتی، لوك دی یۆنگ و ‏كۆتینیۆ-ی وتوە پێویستی بەتواناكانیان نەماوە و دەتوانن بەدوای یانەی نوێدا بگەڕێن.‏

یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت دەستبەرداری ئەو سێ یاریزانە ببێت بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ‏زستانەدا دوو یاریزانی نوێ بكڕێت، كە یەكێكیان فیران تۆرێس-ی یاریزانی مانچستەر ‏سیتیە و پێشبینی دەكرێت بە 55 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەكە واژووبكات.‏

بابەتی پێشتر

ڕەخنە لە پاریس سانجێرمان دەگیرێت

بابەتی دواتر

تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی كاراباو كەپ ڕاكێشرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس چاوی لە زێدانە

پاریس سان جێرمان هەوڵدەدات لە داهاتوودا زینەدین زێدان وەک جێگرەوەی ماوریسیۆ پۆچتینۆ دابینبکات. بەپێی زانیارییەکانی پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”،…
Total
0
Share