پاریس چاوی لە زێدانە

پاریس سان جێرمان هەوڵدەدات لە داهاتوودا زینەدین زێدان وەک جێگرەوەی ماوریسیۆ پۆچتینۆ دابینبکات.

بەپێی زانیارییەکانی پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”، ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەوە متمانەیان بە پڕۆژەی ماوریسیۆ پۆچتینۆ نەماوە، بەڵکو پێیانوایە ئەگەر بارودۆخەکە بەو جۆرەی ئێستا بەردەوامبێت هیچ ناسناوێکی گەورە ناچننەوە بەتایبەت ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بەڕێوەبەرانی پاریس چاویان بڕیوەتە تواناکانی زینەدین زێدان، ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید، کە سێ ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکان و دوو ناسناوی لالیگای بەدەستهێناوە، ئەزموونی ئەوەی هەیە پێکهاتەیەکی ئاگرین بۆ یانە فەرەنسییەکە بونیادبنێت و خەونی چەندین ساڵەی ناسڕ خلێفی خاوەنی یانە بهێنێتەدی.

ڕۆژنامەنووسانی شیرینگیتۆ دووپاتیانکردووەتەوە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی پۆچتینۆ لەسەر ئەو ئەنجامانە، یاخود نەچنینەوەی ناسناوە گەورەکان، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاوینی 2022 زێدان پۆستی ڕاهێنەری پاریس وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی چێڵسی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوڵ بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌باره‌ی به‌یله‌وه‌ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێزی ئاڕاسته‌ی ڕیاڵ مه‌درید کرد

ڕاهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز، جوزێ مۆرینیۆ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێز ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات. شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی تۆتنهام…
Total
0
Share