سیمیۆنی لەبارەی گەڕانەوەی گریزمانەوە هەموو شتێکی ئاشکراکرد

ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، دیێگۆ سیمیۆنی لەبارەی داهاتووی ئەنتوان گریزمان و ئەگەرەکانی گەڕانەوەی بۆ مەدرید بۆچوونی خۆی ئاشکرادەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکا، سیمیۆنی لەبارەی گریزمانەوە دەڵێت، “پەیوەندی نێوان من و گریزۆ لە وەرزش دەرچووە، کچەکانم لەگەڵ کوڕەکانی ئەودا یاریدەکەن، دەمەوێت لە بەرشلۆنە باشترین ئاست پێشکەشبکات، یاریزانێکی ئاسایی نییە، سەرەڕای ئەوەی لەو چەند وەرزەدا هاوسەنگی وەرنەگرتووە، بەڵام لە سنوری 20 گۆڵ نەهاتووەتە خوارەوە، ئەوەش ژمارەیەکی بەهێزە، هیچ پێشبینییەک ناکەم تەنها سەرکەوتنی نەبێت لە بەرشلۆنە”.

هەروەها دەڵێت، “لە ئەتلەتیکۆ پێگەی بەتاڵمان زۆرە دەبێت پڕبکرێنەوە، پێویستمان بە هێرشبەرێکە، ئەگەر گریزمانیش نەگەڕێتەوە هێرشبەرێکی دیکە وەرزی نوێ لەگەڵماندا یاریدەکات، یانەکەمان لەڕووی داراییەوە باشترین بڕیاردەدات، چونکە دەبێت شیکاری بۆ دۆخەکە بکەین و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاربدەین، لەبارەی چەندین ناوی جیاوازەوە گفتوگۆمان کردووە، پیویستمان بە هێرشبەرێکە کێبڕکێی ناوخۆی پێکهاتەکەمان بەهێزتر بکات”.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دەربارەی لێدوانەکانی “چولۆ” نووسیویەتی، دەنگۆیەک هەموو شازادە فەرەنسییەکە بگەڕێتەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام ڕاهێنەرەکە بەم لێدوانە هەموو شتێکی تێکدا بەسەریەکدا و ئێستا ناتوانرێت پێشبینی بۆ داهاتووی گریزمان بکرێت.

بابەتی پێشتر

پاریس بەفرۆشتنی نۆ یاریزان خۆی ڕێكدەخاتەوە

بابەتی دواتر

بارسا و یوڤی ئاڵوگۆڕێکی دیکە تاوتوێ دەکەن !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share