لە شاری هەولێر، باوکی خوێندکارێک دەچێتە ناو قوتابخانەیەكی ناحكۆمی و تەقە لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکە دەکات، شایەتحاڵەکان دەڵێن، بەهۆی نەدانی قیستی خوێندنەوە کچەخوێندكارەكە دەركراوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، ڕووداوەکە لە قوتابخانەی شیاو-ی بنەڕەتیی ناحکومی بووە، باوکی یەکێک لە كچەخوێندکارەکانی ئەو قوتابخانەیە چووەتە ژوورەوە و تەقەی بەسەر مامۆستایان و بەڕێوەبەری قوتابخانەكەدا کردووە، بەڵام هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە، “کچی ئەو کەسەی تەقەی کردووە، لەلایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە دەرکراوە، هۆکارەکەشی ئەوەبووە قوتابخانەکە ناحکومییە و ئەو خوێندکارە پارەی خوێندنی نەداوە، بۆیە لەلایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە دەرکراوە”.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، دەوامی قوتابخانەکە ڕانەگیراوە و کاتی ئاسایی دەوامی خۆیان تەواوکردووە و دواتر نێردراونەتەوە.