هاوخەمی بۆ هەولێر.. لە سلێمانی ئاهەنگی فەرمی بۆ سەری ساڵ ناکرێت

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، وەک هاوخەمییەک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر، ‏هیچ ئاهەنگێکی فەرمیی سەری ساڵ لەلایەن فەرمانگە حکومییەکانەوە ناکرێت و پاڵپشتی ‏ناکرێت.‏

ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ‏ئامادەکارییەکانی لیژنەی ئەمنیی سلێمانی ڕاگەیاند و وتی، “هێزە ئەمنییەکان لە حاڵەتی ‏ئامادەباشیدا دەبن لەو شوێنانەی خەڵکی تێدا کۆدەبێتەوە و پلان لەوبارەیەوە داڕێژراوە”.‏

سەبارەت بە لافاو و کۆبوونەوەی ئاو لە سلێمانی، قائیمقامی قەزای ناوەند دڵنیایی دا ‏لەوەی لافاو دروستنەبووە و زیان بە كەس نەگەیشتووە، بەڵام وتی، “هەندێک لە ‏ئاوەڕۆکان بەهۆی کەمتەرخەمیی خەڵکەوە گیراون، هەر کەسێکیش بووبێتە هۆکاری ‏گیرانی ئاوەڕۆیەک و بەهۆیەوە ئاو کۆبووبێتەوە، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، چونکە ‏ئەو ئاوەڕۆیانە دەبێت وەک ماڵەکان پارێزگارییان لێبکرێت”.‏

بڕیاری ڕێكنەخستنی ئاهەنگی سەری ساڵ لە سلێمانی، تەنها ئەو ئاهەنگانەن کە حکومەت ‏پشتگیرییان دەکات یان ڕێکیاندەخات، بەڵام ڕێگری لە شوێنە گشتییەكان ناکرێت بۆ ‏ئاهەنگگێڕان.‏

بابەتی پێشتر

دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە فەرمانگە حکومییەکان دەستگیرکران

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان لەسەر داهات کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتارێک وردەکاریی داهاتەکانی هەرێم دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان: دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان رێکاری خۆی هەیە

سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمان بانگهێشتکردنی پەرلەمانتاران لەلایەن سەرۆکی کاتی پەرلەمانەوە بۆ کۆبوونەوە رەتدەکاتەوە و جەختدەکاتەوە ئەو پرۆسەیە رێکاری تایبەت…
Total
0
Share