سلێمانی.. شەڕ لەنێوان هێزی كۆماندۆ و ئاسایشی بازگەی تاسڵوجە ڕویدا

شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزی كۆماندۆ و ئاسایشی بازگەی تاسڵوجە لە سلێمانی ڕویدا، ئەندامێكی ئاسایش گیانی لەدەستدا و ژمارەیەك برینداریش هەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە بەردەم نەخۆشخانەی شاری لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هێزێكی كۆماندۆ بە جلوبەرگی مەدەنییەوە لە كەركوكەوە گەڕاونەتەوە بۆ سلێمانی، لە بازگەی تاسڵوجە لەگەل ئاسایشی بازگەكەدا بووەتە شەڕ و دەمەقاڵییەیان.

لەو شەڕەدا كە چەقۆی تیادا بەكارهاتووە نەك چەكی دیكە، پێنج ئاسایشی بازگەكە برینداربوون و بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو ئاسایشەی گیانی لەدەستداوە، “ناوی شاخەوانە و تەمەنی 30 ساڵە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو كەسی دەستگیركرد كە دراوی ساختەیان پێبووە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێكیان دەستگیركردووە دراوی ساختەی پێبووە و ویستوویەتی ساغیبکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share