كه‌شناسیی هەرێم دەڵێت، سبه‌ینێ ئێواره “وەرگەڕانی زستانە” ڕووده‌دات، وەرزی زستان لە نیوەگۆی باكووری زەوی، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، دەستپێدەكات.
ئەژی چەتۆ حەسەن، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، سبەینێ سێشەممە، یەكەم ڕۆژی وەرزی زستانە لە هەرێمی كوردستان و نیوەگۆی باكووری زەوی، بەپێی لێكدانەوە فەلەكییەكان كاتژمێر 7:00ی ئێوارە بەكاتی هەولێر، دیاردەی وەرگەڕانی زستانە (Winter Solstice) ڕوودەدات، واتە یەكەم ڕۆژی وەرزی زستان لە نیوەگۆی باكووری هەسارەكەمان دەستپێدەكات”.
ئه‌ژى چه‌تۆ قسەی لەبارەی شەوی یەڵداش كردووە، كە درێژترین شەوی ساڵە، “ماوەكەی دەگاتە 14 كاتژمێر و 7 خولەك، ماوەی ڕۆژیش كورتترین تۆمار دەكات، كە دەگاتە 9 كاتژمێر و 53 خولەك، ماوەی وەرزی زستانیش بە گشتی 88 ڕۆژ و 23 كاتژمێر و 34 خولەك دەبێت”.
كەشناسەكەی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ دەستپێكی زستان لە نیوەگۆی باكووری زەوی، لە نیوەگۆی باشوور وەرزی زستان دەستپێدەكات.