چەکدارانی داعش تەقەیان لە دوو شوانی کورد کرد

بەیانیی ئەمڕۆ لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیاندا دوو شوان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقەیانلێکرا و ئاژەڵەکانیان بەجێهێشت.

یەکێک لە شوانەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە نزیک گوندی دووڕاجی لە ناحیەی زینانە سێ چەکدار کە جلی خاکییان لەبەردابوو، تەقەیان بەڕووی ئێمەدا کرد و ئێمەش بۆ پاراستنی گیانی خۆمان ئاژەڵەکانمان جێهێشت، بەڵام دواتر ئاژەڵەکانمان دەستکەوتەوە”.

هەردوو شوانەکە لە ڕووداوەکەدا بەسەلامەتی دەرچوون و دەڵێن، سێ چەکداریان بینیوە کە ڕیشیان هەبووە و تەقەیانلێکردوون.

ئەو ناوچەیەی کە ڕووداوەکەی تێدا ڕوویداوە ناوچەی داودەیە، نزیکە لەو شوێنەوە کە ئەم هەفتەیە ئاسایشی گەرمیان و هێزەکانی پێشمەرگە گۆڕە بەکۆمەڵەکەیان تێدا دۆزییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوەکان بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوەکانی سنووری شارەکە بەردەوامیی هەیە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: دونیایەک تێبینیمان لەسەر کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبووە

ئەندامێکی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لە هەرێمی کوردستان ڕێڕەوی حکومڕانی لە ڕەگ و ڕیشەوە ڕاستبکەینەوە. لوقمان…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لەبەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە

بەڕێوەبەرایەتیی بەگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بەبێ هیچ زیانێکی گیانیی لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆنتڕۆڵبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share