دەنگۆی دۆزینەوەی منداڵە بێسەروشوێنەکەی قوشتەپە ڕەتدەکرێتەوە

مامی ئەو منداڵەی لە لافاوەکەی ناحیەی قوشتەپە بێسەروشوێن بوو، دەنگۆی دۆزینەوەی منداڵەکە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت تا ئێستا گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

محەمەد ساڵح، مامی “دانەر نەبەز”ە، ئەو منداڵە 10 مانگەی لە لافاوەکەی قوشتەپە بێسەروشوێن بوو، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو دەنگۆیانەی لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە دانەر دۆزراوەتەوە، ڕەتدەکەینەوە و ئێمە هێشتا بەدوایدا دەگەڕێین”.

مامی ئەو منداڵە ڕاشیگەیاند، “ئەمڕۆش گەڕان بەدوای منداڵی براکەمدا بەردەوامبوو، زۆر شوێن گەڕاوین و هێشتا هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نییە”.

لە لافاوەکەی ڕۆژی هەینی لە هەولێر 13 کەس گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێن بوون، لەناو ئەو کەسانەدا بێسەروشوێن بوونی “دانەر نەبەز” منداڵێکی 10 مانگی، زۆرترین کاردانەوەی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: لە ئێستادا تاقیکردنەوەکان بە ئۆنڵاین ئەنجامنادرێن و دەبێت چارەسەربکرێت

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا تاقیکردنەوەکان بە ئۆنڵاین ئەنجامنادرێن و دەبێت چارەسەربکرێت. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دادی عێراق: دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی وەزیری داد دوورە لە ڕاستییەوە

وەزارەتی دادی عێراق، ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی وەزیری داد دوورە لە ڕاستییەوە. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share