بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەشتی هەولێر خوێندكاران و خوێندنگاكان ئاگادار دەکاتهوه سبەینێ دەوام ئاسایی دەبێتهوه جگە لە خوێندنگاكانى سنووری دارەتو و قوشتەپە.
پەروەردەی دەشتی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژهى بهوهكردووه، “سبەینێ یەکشەممە دەوام ئاساییە لە سنووریی پەروەردەی دەشتی هەولێر، جگە لە خوێندنگاكانى سنووری دارەتو و قوشتەپە”.
باسی لهوهشكردووه، “ڕۆژی دووشەممەش دەوام ئاسایی دەبێتەوە لە سەرجەم خوێندنگاكانى سنووری پەرورەدەی دەشتی هەولێر”.
ئهوهش دواى ئهوهدێت، بهرهبهیانى ڕۆژى ههینى بەهۆی دروستبوونى لافاوهوه لە بەشێک لە گەڕەک و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر 12 کەس گیانیان لەدەستداو و دهوام ڕاگیرا.