هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 256 ئۆتۆمبێلی سەربازی و شەڕكەری دایە پێشمەرگە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كاروانێكی دیكەی هاوكاریی پێشكەشی پێشمەرگە كرد، كە لە 256 ئۆتۆمبێلی سەربازیی و شەڕكەر پێكهاتبوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە مەراسیمێكدا كە بەرپرسانی پێشمەرگە ئامادەیبوون، 204 ئۆتۆمبێلی سەربازی و 22 ئۆتۆمبێلی شەڕكەری پێشكەشی پێشمەرگە كرد.

بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە لە مەراسیمەكەدا بەڵێنیاندا پارێزگاری لەو كەرەستە سەربازییانە بكەن و بەسەر پێشمەرگەدا دابەشیبكەن، تاوەكو لەبەرەكاندا بەكاریبهێنن.

پێشتریش هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چەندین جار یارمەتیی پێشمەرگەی داوە، داواشیكردووە پارێزگاری لە كەرەستە سەربازییەكان بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی تۆماتبارێکی دەستگیرکرد بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە فێڵ و بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە.…
Total
0
Share